Kurdiksi

پڕۆژەی دیدار و خوونەریتی زیانبەخش

DIDAR 

وشەیەکە بە واتای دیدار  دێتەوە.لەم پڕۆژەیەدا لەگەڵ نوێنەری کلتورە جیا جیاکان کۆ دەبینەوە بە مەبەستی لێکدانەوەو گفتوگۆکردن لەسەر خوونەرینتی زیانبەخش و هێنانەوەی شێوازی کارکردنی جۆراوجۆر بۆ تاووتوێ کردنیان و چۆنیەتی ڕێگرتن لە سەرهەلدانیان

ئەو توندوتیژیەی کە پەیوەندە بە کلتوری شەرەفەوە، یەکێکە لەو خوونەریتە کۆنانەی کە بە زیانبەخش دادەنرێن کلتوری شەرەف و ئەو توندوتیژیەی کە پەیوەندە پێوەی، نەریتێکی کۆنە و پەیوەندی بە ئاینەوە نیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی دروست بونی ناکۆکی لەسەر قەزیەی شەرەف ئەو کاتەش پێی دەوترێت توندوتیژی لەسەر قەزیەی شەرەف

مێژوی کلتوری شەرەف دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەها ساڵ لەمەوبەر و ڕەگوڕیشەی لە بیروباوەڕو خوونەریتی کۆنەوە دروستبوە.

کلتوری شەرەف بەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەلگای باوك سالاری، کە تیایدا شەرەفی پیاو بەستراوە بە شەرەفی ئافرەتەوە لەپاکیزەیی و پاك ڕەوشتیدا.

مەبەست لە توندوتیژی لەسەر مەسەلەی شەرەف، بەکارهێنانی توندوتیژی و سنوردارکردنی ئازادیەکانە لە ناو سنوری خێزان

و خزم وکەسدا بە مەبەستی داکۆکی کردن لە پێودانگێکی دیاریکراو بۆ شەرەف.

بەکارهێنانی توندوتیژی لە سروشتی خۆیدا دەکرێت جەستەیی یان دەرونی بێت وە بۆ پیادەکردنی دژ بە کەسی بەرامبەر تەنها ئەوەندە بەسە کە گومان بکرێت لە هەڵسوکەوتێکی دژ بەو پیودانگە دیاریکراوەی کە دانراوە بۆ شەرەف

شێوەو شێوازەکانی سەرهەلدانی توندوتیژی جۆراوجۆرن، بەشێوەیەك کە بەهەڕەشەکردن دەست پێدەکات یان بە زەوتکردنی

ئازادیەکانی کەسێك وەیان بە زۆرهاوسەرگیری پێکردن وهەروەها لە حاڵەتە هەرە خراپەکانیدا ئەوەی کە پێی دەوترێت (تاوانیشەرف).ف

چالاکیەکانی پڕۆژەی دیدار

پڕۆژەی دیدار یەکێکە لە لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان کەجێ بەجێ دەکرێت لە ماوەی نێوان ساڵانی ٣١٠٢  ٣١٠٢ (Setlementti Naapuri ry) لەلایەن کۆمەڵەی

ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە، دەرخستنی هەمو ئەو دیاردانەیە کە پەیوەندی هەیە بە کلتوری شەرەف و توندوتیژی پەیوەند بە مەسەلەی شەرەفەوە،.ئەویش بە مەبەستی گەشەپێدانی شێوازەکانی بەرگرتن لە ڕودانی توندو تیژی یان پیادەکردنی ئەوخوونەریتە کۆنانەی کە زیانبەخشن بە مرۆڤ

ئەم پڕۆژەیە هەلدەستێت بە پێشخستنی شێوازی کارکردنی پێویست و گرنگ کە پێویستن بۆ کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بابەت و مەسەلانەی کە پەیوەندیان بە کلتوری شەرەفەوە هەیە، بۆ نمونە لەو شیوازانە، رێکخستنی گروپ و کۆمەل کە پەیوەندییان بەم مەسەلەیەوە هەبێت. هەروەها ڕێکخستنی فرسەتی سازدانی دیدار لە ئاستی تاکەکەس  و/ یا خێزاندا

ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستیت بە دابین کردنی خولی ڕاهینان و ڕێکخستن، هەروەها هەڵدەستێت بە بەرهەم هێنان و ئامادەکردنی زانیاری و ڕۆشنبیری بە جۆرێك کە لە بابەت و مەسەلەی شەرەفەوە سەرچاوەی گرتبێت 

مەڵبەندەکانی خوێندن و کۆمەڵەی خوێندکاران، یەکێکن لە و شوێنانەی کە سەر بەچالاکیەکانی ئەم پڕۆژەیەن.

بەوشێوەیە لەم پڕۆژەیەدا کار دەکرێت بۆ پتەوکردن و گەشەپێدانی کاری هاوبەش لە گەڵ مەڵبەندەکانی خوێندندا.

چالاکیەکانی ئەم پڕۆژەیە ئاڕاستە کراوە بۆ ئەو کەسانەی کە سەر بەخیزان یان ژینگەیەکی فرەکلتورین وە هەروەها ئەو لایەنانەی کە کار لە گەڵ ئەمان دەکەن

 

ئەو لایەنانەی کە هاوکارن لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا بریتین لە شارەوانی تامپێرێ، خوێندنی باڵای پیشەیی تامپێرێ، زانکۆی تامپێرێ، دەزگای پۆلیسی پیرکانما، ڕێکخراوەکانی

سەر بە شاری تامپێرێ، پڕۆژەی

SOPU Kalliolan nuoret ry

Kitke!- hanke/ڕێکخراوی مافی مرۆڤ

Resurcentrum Origo/ Stockholms län

Krisoch utredningscenter kruton/ Stockholms stad.

بودجەی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن

.دابین دەکرێت Raha-automaattiyhdistys

کارەکانی ئەم پڕۆژەیە چین؟

. گەشە پێدانی ئامرازەکانی کارکردن

بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیان هەیە بە کلتوری شەرەفەوە*

:خزمەت کردن بە خەڵك

 کارکردن لەگەڵ گروپەکاندا لەو شوێنانەی کە تایبەتن بە پڕۆژەکە و هەروەها لە ماڵی کچان و (نایستەری )شوێنی تایبەت بەکۆبونەوەی ژنان و(  ماتتیڵە) شوێنی کۆبونەوەی پیاوان

 هەروەها فرسەتی کۆبونەوە و سازدانی دیدار لەگەڵ تاکە کەس  و/ یان خێزان*

    ڕاهێنانی کارمەندەکان لەم بوارەدا بۆ تێگەیشتن و ناسینەوەی کلتوری شەرەف وەك دیاردەیەك

پڕۆژەکە هەڵدەستێت بە ڕێکخستن و سازدانی خولی ڕاهێنان دەربارەی ئەم مەسەلەیە*

 گەشەپێدانی کاری هاوبەش لەگەڵ خوێندنگاکاندا.

Muilla kielillä:

suomeksi
suomi
somaliksi
somali
turkiksi
turkki
arabiaksi
arabia
persiaksi
persia